لەگەڵ هاتنی شەوی یەڵدا، ئەنجومەنی خێرخوازی «ئومێد» لە بەردەوامی پرۆگرامەکانی پشتگیریدا، پاکێجە ژیانییە تایبەتییەکانی بۆ ئەم بۆنەیە لەنێو ٣٢ بنەماڵەی دانیشتوی شاری ئورمیێ دابەش کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی ئومێد، ئەم پاکێجانە بە ئامانجی دابینکردنی بەشێک لە پێداویستییە بنەڕەتییەکانی بنەماڵەکان ئامادەکراون و بریتی بوون لە یەک کیلۆ گرێم، شەش دانە ماکارۆنی، دوو کیلۆ برنجی ئێرانی، یەک پاکێج حەلوا، یەک دانە زەیتی شل، یەک دەست جلوبەرگ، یەک کیلۆ عەدەس، یەک کیلۆ شەکر، یەک دانە مریشک و چەند میقدار نیبات. بەهای نزیکی هەر پاکێجێکی ژیانی نزیکەی ٢٥ ملیۆن ڕیاڵ خەملێنراوە.
هەروەها لە میانی ئەم پرۆژەی پشتگیریدا، بۆ ٩ کەس لە بنەماڵە ژێر چاوەوانییەکان، بە هەمتی یەکێک لە خێرەمەندانی نیکئەنجام، یارمەتی پارەیی بە میقدانی یەک ملیۆن تومان بۆ هەر کەسێک بەجیا داندرا و بەشێوەی پاکتی پارەیی بەخشرا.
ئەنجومەنی خێرخوازی «ئومێد» بە چڕکردنەوە لەسەر پشتگیری ئامانجدار و بەردەوام لەچینە کەمبەهڕەکان، هەوڵ دەدات لە بۆنە نیشتمانی و ئایینییەکاندا، لە کاتی پاراستنی کەرامەتی بنەماڵەکان، بەشێک لە زەخمە ژیانییەکانیان کەم بکاتەوە و بەشداریی خێرەمەندان بەشێوەیەکی شەفافی کاریگەر لە ڕێگای یارمەتیرسانی ڕابەرێنێت.



