بە ڕێوەچوونی ئاهەنگی دانانی بەردی سەرەتای بینای نوێی کیمۆتێراپی لە ناوچەی باکووری نەخۆشخانەی ئومێد، خێرەمەندانی ئەنجومەنی خێرخوازی ئومێد هەنگاوێکی دیکە لە ڕێگای گەشەپێدان و تەواوکردنی زیرساختەکانی بواری دیتن و چارەسەری نەخۆشانی تووشبووی شێرپەنجەدا ناوە. دکتۆر خشابی ئەو ئاعتباری پێویست بۆ دروستکردنی ئەم بینایە 50 ملیارد تومان راگەیاند و گوتی: 35 ملیارد تومان لەم تێچووە خێرەمەندی بەڕێز ئەندازیار حەسەن زەنجانی بە ئەستۆی کردووە و بەشە ماوەکەی کە یەکسانە بە 15 ملیارد تومان، بەڕێز ئەندازیاران مەولەوی، مەتاعی، سنبەلی، فەتوورایی و گشادەفەکر بە ئەستۆیان کردووە.