یارمەتی ئۆنلاین

بەشی سی تی ئاسکێنی نەخۆشخانەی ئومێد

بخش سی تی اسكن بیمارستان امید
سی تی ئاسکێن: CT scan کورتکراوەی ئەم ڕستەیەیە - Computed Tomography Scan - (ئاسکێنی تۆمۆگرافیی کۆمپیوتەری) کە هەندێک جار بە شێوەی CAT scanیش دەبێژرێت. سی تی ئاسکێن ڕێگایەکی نوێیە لە بواری وێنەگرتنی پزیشکیدا؛ کە تێیدا کۆمەڵە وێنەیەک کە بە تیشکە زۆر تننەکانی ئێکس لە گۆشە جیاوازەکانی لەش وەرگیراون، بە کۆمپیوتەر پرۆسێس دەکرێن و وێنەی برشکراو (مقطعی) لە ئەندامەکانی ناو لەشی نەخۆش پێشکەش دەکەن. ئەمڕۆ بە یارمەتی زانست و تەکنەلۆژیا ئامێرە سی تی ئاسکێنە بەهێز و وردەکان بەکاردههێنرێن کە دەتوانن وێنەی برشێکی کەمتر لە یەک میلیمەتر لە لەشی مرۆڤدا ئامادە بکەن. وێنەیەک کە دەتوانێت وردەکارییە زۆرەکانی ئێسکەکان، خوێنبەرەکان و ئەوانی دیکەی شانە نەرمەکانی لەش، لە سەریی سەرەوە تا کەمەری پێ، بە وردییەکی زۆر ڕێک و پێک وێنە بکات.

بەکارهێنانەکانی سی تی ئاسکێن لە زانستی پزیشکیدا

  • دۆزینەوەی ناهەمەنگیەکان (وەک تومۆر، زیان، شکان و ...) لە ماسولکە و ئێسکەکاندا
  • دۆزینەوە و چاودێریکردنی نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و ئامفیزەم یان تودەکانی جگەر
  • دیاریکردنی شوێنی وردی، شێوە و قەبارەی تومۆر، هەوکردن یان لکێی خوێن
  • دۆزینەوەی خوێنبەربوونی ناوەکی و زیانە ناوەکییەکان
  • یارمەتی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری و پرۆسەیەکی وەک ڕادیۆتێراپی و بیۆپسی
  • پێداچوونەوە بە کاریگەریی چارەسەرە تایبەتەکانی شێرپەنجە وەک کیمۆتێراپی و ...
  • دۆزینەوەی نۆدۆلەکانی سییەکان و دۆخی زیان و کارکردی سییەکان
بێگومان دەبێت بیزانین کە سی تی ئاسکێن بۆ حاڵەتە ئاسایییەکان و چکاپ فەرمان ناکرێت، جگە لەوەی نیشانەی یەکێک لەو حاڵەتانەی سەروەوە لە نەخۆشدا ببینرێت. لە ئێستادا بڵابوونەوەی نەخۆشی کۆڤید ١٩ و ئەو زیانەی ئەم نەخۆشییە بە شانەکانی سییەکان دەگات، بووەتە هۆی ئەوەی ڕێگای دیتنیی سی تی ئاسکێن لەلایەن پزیشکانی چارەسەرکەرەوە بۆ دۆخی سییەکانی نەخۆشدا بەکاربهێنرێت.

سوودەکانی بەکارهێنانی ڕێگای دیتنیی سی تی ئاسکێن

  • بێئازار، بێخوێنبەربوون و وردییە.
  • پێچەوانەی وێنە ڕادیۆلۆجییەکان، وێنەی بەرفراوان و وردی هەموو شانەکانی لەش پێشکەش دەکات.
  • ڕێگایەکی سادە و خێرایە کە دەتوانێت لە دۆخی فریاکەوتندا ڕووحی نەخۆش ڕزگار بکات.
  • بەراورد بە MRI، کەمتر هەستیارە بە جوڵەی نەخۆش لە کاتی وێنەگرتندا.
  • پێچەوانەی MRI، بۆ ئەو نەخۆشانەش گونجاوە کە کەرەستەی پزیشکیان لە ناو لەشیاندا جێگیرکراوە.
  • تیشکردن هیچ جۆرە لێکەوتەیەکی خێرا بەسەر لەشدا نییە و دوای ئەنجامدانی سی تی ئاسکێن، تیشکەکان لە لەشی نەخۆشدا نامێنن.
  • کەمکردنەوەی پێویستی بە نەشتەرگەرییە دۆزەرەوەکان و دیاریکردنی ئەوەی کەی نەشتەرگەری پێویستە
  • باشترکردنی دیتنی و چارەسەری شێرپەنجە، کەمکردنەوەی ماوەی نەخۆشستان
  • سی تی ئاسکێن ڕێگایەکی بێئازار، نەتهاجومی و وردییە
بەشی سی تی ئاسکێنی نەخۆشخانەی ئومێد