«کردەوەی خێرخوازانەی خێرەمەندێکی بێناو، کە بۆ چەندمین جار سەفرەی نەخۆشانی حەژەتمەند ڕەنگاوڕەنگ کرد: بەخشینی ٥٠ پاکێجی یارمەتی بە پشتگیریکراوانی ژێر چاودێریی ئومێد»
«کردەوەی خێرخوازانەی خێرەمەندێکی بێناو، کە بۆ چەندمین جار سەفرەی نەخۆشانی حەژەتمەند ڕەنگاوڕەنگ کرد»
ئەنجومەنی خێرخوازی ئومێد هەموو ساڵێک بە بۆنەی گەیشتنی نەورۆز، ئاهەنگێک بە ڕوونمای «عەیدانە» بۆ پاڵپشتی لە پشتگیریکراوانی ژێر چاودێریی خۆی دەگرێت؛ بەڵام ئەمساڵ بەهۆی گرنگی پاراستنی تەندروستی پشتگیریکراوانی بەڕێز و پێشگیری لە هەر جۆرە نەخۆشییەکی بڵاوکەرەوە، ٥٠ پاکێجی یارمەتی بە بەهای ٤١ ملیۆن تومان، کە بریتی بوون لە کەلوپەلی خۆراکی و تەندروستیی، بە هاوکاری خێرەمەندانی بەڕێز ئامادە کرا و لە هۆڵی شانۆی ئومێددا بە نەخۆشانی بەڕێز پێشکەش کرا.
با ئاماژە پێبدەین کە ئەمە سێزدەیەمین پرۆگرامی پاڵپشتی یەکەی کاری کۆمەڵایەتی ئومێدە و ساڵانە دوو جار، بە بۆنەی کردنەوەی قوتابخانەکان و نەورۆزەوە دەگیرێت.
بەزەییمەندی لە ئومێدا بەردەوامە.



